وەزارەتی تەندروستی سێ حاڵەتی نوێی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەشاری سلێمانی راگەیاند

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنی ژماە ٢٠ ی بڵاو دەکاتەوە

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان باس لە بەردەوامی پشکنینی رۆژانەی  هاووڵاتیان دەکات.

هاوکات ئاماژە بە کەرەنتینەکردنی هاووڵاتیان دەکات و دەنووسێت ٤٢٦٥ هاووڵاتی لە ٣٥ شوێنی جیاواز لە کەرەنتینە دابوون و تا ئێستا ١٧٨٤ هاووڵاتی لە کەرەنتینەدا ماونەتەوەو ٢٤٨١ هاووڵاتیش لە کەرەنتینە دەرچوون .

 

هەروەها ئاشکرای دەکات لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٢٦ پشکنین ئەنجامدرا کە (٤٦) لە شاری هەولێر و (٤٧)لە شاری سلێمانی و (٣٣)

باس لە تووشبوونی سێ کەسیتر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە شاری سلێمانی کە یەکیان منداڵەوتەمەن ٤ساڵە و تازە لە ئێران گەڕاوەتەوە ، تووشبووی دووەم ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، تووشبووی سێ یەم ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵە کە دەکاتە خزمێکی دیکەی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ژمارە (٢٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

  1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٢٦٥) هاوڵاتین لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٨٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٤٨١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٧٧) هاوڵاتی کە لە (٢٠٠) لە هەولێر، (٤٤) لە سلێمانی، (١٣) لە دهۆك ،(٢٠) هەلەبجە.
  2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٦) پشکنین ئەنجامدرا کە (٤٦) لە شاری هەولێر و (٤٧)لە شاری سلێمانی و (٣٣) شاری دهۆك، دەرەنجام (٣)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم مناڵێکی تەمەن ٤ ساڵە لە ئیران گەڕاونەتەوە، تووشبووی دووەم ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، تووشبووی سێ یەم ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵە کە دەکاتە خزمێکی دیکەی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
  3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٣٧) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (٩) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی    .

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٦ی ئازاری٢٠٢٠

Back to top button