هەرگیز بیر لەوە مەكەوە لەم دۆخە بێ هیچ زیانێك لێی دەرچێت
دەبێت راستگۆ بین، هەرێمی كوردستان بتوانێت بەكەمترین زیان لێی دەرچێت، ئەم زیانە تەنها زیانی حكومەت یان زیانی كەسێك یان هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیە، بەڵكو بەر یەك بە یەكمان دەكەوێت…
ناكرێت تۆ بتەوێت بەكەمترین زیان و بەبێ هیچ قوربانی دانێك لەم شڵەژانە جیهانیە دەرچیت، ئەوانەی تا ئێستا لە سەختی باروودۆخەكە تێناگەن دەبێت ئەوە بزانن كە ئەوەی ئێستا روودەدات شانۆ و چیرۆكی مێش نیە، بەڵكو حەقیقەتێكە دەبێت هەموو كەسێك خۆی بۆ قوربانی دان ئامادە بكات، جا قوربانی دانەكە بریتی بێت لە ( لەدەستدانی گیانی خۆی یان ئازیزانی یان كەرەنتیەنە بوونی بۆماوەی دوو هەفتە یان تووش بوونی بە ڤایرۆسەكە یان تێكشكانی ئابووری تاك بە تاكی كوردستان.. هتد) كوردستان لە بارودخێكی هەستیار و مەترسیداردایە، بەرێگری كردن لە هاتووچۆ، بەشێك نەك هەمووی بەڵكو بەشێك لە مەترسیەكان كەم كراوەتەوە، بەم رێگریە لە هاتۆچۆ، ناتوانرێت هەموو مەترسیەكان كۆنترۆڵ بكرێت، هێشتا دۆخی كوردستان لە قۆناغی سەرەتا دایە، هێشتا هەواڵی میدیاكان لە داهاتوو دا شتی تریان بۆ تێگەیشتنی كۆمەڵگەی ئێمە پێیە لە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا،
كوردستان لە ئێستادا سەرباری كەرەنتینە كردنی شارەكانی بەڵام هێشتا ژمارەی تووش بوان و كەرەنتینەكردنیان زیاتر دەبێت. دۆخەكە مەترسیدارە، فشارە ناتێگەیشتووەكەی سەر حكومەت لەبابەتی مووچە لەلایان خەڵك قەبارەی مەترسیەكان زیاتر دەكات، حكومەت لە دۆخێكی سەخت دایە، دابەزینی نرخی نەوت و سفر بوونی داهاتی ناوەخۆی لە ئاستی خۆپارێزی، مزایەدەی ناوەخۆی حزبە نابەرپرسیارەكان، دۆخەكەی دە ئەوەندە بردۆتە بەردەم هەرەشە و مەترسی.. هاوڵاتی بەرێز لە جیهانێكی لەم دۆخە لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆس و شلەژانی ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهان دەتەوێت بێ هیچ زیانێك لێدەرچێت، بۆ تۆ لە بەهەشت دەژیت؟ بەدڵنیایەوە بابەتی لێدەرچوونت بێ هیچ قوربانیەكت نیشانەی ناتێگەیشتووی تۆیە لە مەترسیەكانی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گوێت شڵكەو ئەوە دیمەن راست راست بزانە، دوای دەركەوتنی ئەو ڤایرۆسە نەك سیستەمی جیهانی بەڵكو ژیانی تاك بەتاكی مرۆڤایەتی لەبەردەم گەورەترین گۆڕانكاری دایە، دۆخەكە سەد قات لەوە مەترسیدار ترە كە تۆ لێتێ دەگەیت، خۆپارێزی و جێبەجێ كردنی رێنمایەكان هاوكارێكی زۆر دەبێت لەوەی تۆ كەمتر قوربانی بدەیت و بەكەمتر لێدەرچێت، بەڵام خۆ ئەگەر ئەوە نەبێت بێ شك دۆراوی سەد لە سەدی تۆی نەك كەسی تر..