توێکڵی مۆز فڕێ مەدە

مۆز یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و تامێکی تایبەت و خۆشی هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە توێکڵی مۆزیش کۆمەڵێک سوودی زۆر گرنگی هەیە و دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت، چونکە چارەسەرێکی سروشتییە و بۆ چەند مەبەستێکی گرنگ بەکاردەهێنرێت.
1-توێکڵی مۆز بۆ سپی کردنەوەی دان سوودی هەیە.
توێکڵەکە جوان بهێنە بە دانەکانتدا و بۆ ماوەی یەک خولەک و بەدرێژایی هەفتەیەک بەردەوام بە.
2-لابردنی بالوکە
گەر بالوکەت هەیە ئەوا توێکڵی مۆزەکە جوان بە بالوکەکەدا بهێنە، یاخود دەتوانیت پێوەی ببەستیت شەوانە.
3-زیپکە
توێکڵی مۆز بۆ لابردنی زیپکە بەسوودە و بە توێکڵەکە جوان مەساج بۆ دەموچاوت بکە لانی کەم بۆ ماوەی پێنج خولەک، رۆژانە ئەمە دووبارە بکەرەوە، لەماوەی یەک هەفتەدا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.
4-چرچی
توێکڵی مۆز دەموچاوت بە تەڕی دەهێڵێتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی چرچی دەموچاوت.
5-خوروو
ئەگەر نەخۆشی سەدەفت هەیە، ئەوا توێکڵی مۆز بدە لەو ناوچانەی کە دەخورێت و سووربووەتەوە، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی خووروەکەی دەدات.
6-جێگە مێشوولە
توێکڵی مۆز بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەو بەشانەی لەشت مێشوولە پێوەی داوە.
Back to top button