هاتوچۆی هه‌ولێر: ده‌ستبه‌سه‌ر 52 ئۆتۆمبێلدا گیراوه‌

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر راگەیێندراوێك لەبارەی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەمشەو 16-3-2020 بەهۆی شکاندنی قەدەخەی هاتووچۆ 52 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە و بەڵگەنامە لە 140 ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیراوە.

راگەیەنراوێك لەهاتووچۆی هەولێرەوە:-

بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن هەندێک شوفێرەوە ئەمشەو مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆو ئاسایش وزێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر بەدەستخۆشیەوە دەستیان گرت بەسەر 52 ئوتومبێل وەهەروەها بەلگەنامەکانیش لە 140 ئوتومبێل وەرگیرا.

وەئوتومبێلە دەست بەسەر داگیراوەکانیش خرانە گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر بەبریاری بەرێز پارێزگار کە سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانە، بۆیە داواو تکا لە هەموو لایەک دەکەین کە بۆ سەلامەتی خۆیان وخۆشەویستانیان وەهەروەها بۆتوشنەبون بەسزا پابەندی قەدەغەی هاتووچۆبن.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

ب . هاتووچۆی هەولێر

Back to top button