تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تەندروستی بەسڕە گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

تەندروستی پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئافرەتێکی تووشبووی ڤایرسی کۆرۆنا لە پارێزگای بەسڕە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە لە پارێزگای بەسڕە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.

بەگوێرەی دواین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان لە عێراق تا ئێستا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٢ کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 

Back to top button