وێنە.. سەرۆکی کۆریای باکور تەحەدای کۆرۆنا دەکات
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور وێنەیەکی نوێ و جیاوازی کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوری بڵاوکردەوە.
لە وێنەکەدا کیم جۆن ئون وەک دەردەکەوێت دەیەوێت تەحەدای ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و سەرەڕای ئەوەی چەند فەرماندەیەکی سەربازی لە تەنیشتیەوەن هیچ دەمامکێکی نەبەستووە.
لە وێنەکەدا سەرجەم فەرماندە و سەربازەکان وەک خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامکی رەشیان بەستووە جگە لە سەرۆکی کۆریای باکور.
تا ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای رانەگەیاندووە، سەرۆکی وڵاتەکەش رایگەیاندووە سزای توندی بەرپرسان دەدات ئەگەر لە رێگریکردن لە کۆرۆنا کەمتەرخەم بن.
بەپێی دوا ئاماری فەرمی تا ئێستا ١٨١ هەزار و ٢٠٢ کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون و ٧ هەزار و ١٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە کۆی توشبووانیش لە جیهاندا ٧٨ هەزار ٣٢٨ کەس لە ڤایرۆسەکە رزگاربوون و چاکبوونەتەوە.