9 هاوڵاتی کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ڕیکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ٩ هاوڵاتی دیکەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کایژمێری رابردوودا ٩ هاوڵاتی دیکەی کورد تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوون، هەروەها تا ئێستا ١١٦ کورد بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی نوێترین ئامار لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هاوڵاتی کورد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، کە ١١٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.