هێرشێكی موشه‌كی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی عیراق
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی بسمایه.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئادار، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند، دوێنێ شەو دوو مووشەک لە شوێنی هێزە ئەمنییەکان لە سەربازگەی بەسمایە کەوتنەخوارەوە.
ئەوەشی زیاد کرد، دوو مووشەکەکە لە زەوییەکی کشتوکاڵیی لە کارگەی خشتی نەهرەوانەوە تەقێندران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كردووه.