سێ کەسی دیکە لە عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

تەندروستی عێراق رایگەیاند، سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند، سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەربەلا تۆمارکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگای کەربەلا تا ئێستا 9 حاڵەت تۆمارکراوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لە عێراق 11 کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 132 کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەروەها 33 کەس چاکبوونەتەوە.

 

Back to top button