عەدنان ئەلزورفی كێیە؟

راسپێردراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق
عەدنان عەبد خزەییر عەباس ئەلزورفی ساڵی 1966 لەنەجەف لەدایكبووە.
هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە
ساڵی 1983 پەیوەندیكردووە بەحزبی دەعوەی ئیسلامی
ساڵی 1988 دەستگیراكراوەو حكومی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە
ساڵی 1991 لەزیندانی ئەبوغرێب هەڵهاتووەو بەشداری لەڕاپەڕینی شەعبانییە كردووە
ساڵی 2004 بزوتنەوەی وەفائی عێراقی دامەزراندووە
ساڵی 1991_1994 لە خێوەتگەی ڕەفحا لە عەرەبەستانی سعودییە پەنابەر بووە
ساڵی 1994_2003 لەویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا نیشەجێبووە
ساڵی 2003_2004 ئەندامی تیمی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بووە
ساڵی 2004_2005 پارێزگاری نەجەف بووە
ساڵی 2006_2009 بریكاری كاروباری هەواڵگری بووە لەوەزارەتی ناوخۆ
ساڵی 2009_2015 پارێزگاری نەجەف بووەو دواتر لەكارخراوە.
پەرلەمانتارە لەهاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لەسەر پارێزگای نەجەف.
ناوی لە زۆرێك لەو دۆسیانەی پارێزگای نەجەفدا دێت كەگومانی گەندەڵی گەورەی تێدایە.