21 حاله‌تی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركران

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر 133 حاله‌تی تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرابوون، ئه‌مڕۆ  وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی پشكنینەكانیان 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕنا لە چەند پارێزگایەكی عێراق تۆمار كراوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگه‌ی  عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، تاقیگە پزیشكییەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا، ئەمڕۆ 96 حاڵەتی گومانلێكراویان لەبەردەست بووە و لە چەند پارێزگایەكی جیاجیای عێراق پشكنینیان بۆ كردوون بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان 21 كەسی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ كه‌  15 كەس لە پارێزگای ڕەسافە، دوو كەس لە شاری توب، كەسێك لە بەسرە، سێ كەس لە كەربەلا. هەروەها كەسێكیش لە پارێزگای واست گیانی لەدەست داوە.به‌مه‌ش ژماره‌ی تووش بوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق  154 كەس تووشبوو. هه‌روه‌ها
41 كەس چاك بوونەتەوە.و 11 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button