وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی سه‌رپێچی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌ركرد
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی نا بۆ سنور داركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی، ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی له باره‌ی ئه‌و شۆفێرانه و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌هێننه ده‌ره‌وه له كاتی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوو چۆ و سه‌رپێچی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر بۆ جاری یه‌كه‌م پێشێلی هاتووچۆ بكه‌ن، ئه‌وا 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن, له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچه‌كه ئه‌وا بڕی پێبژاردنه‌كه زیاد ده‌بێته‌وه بۆ 300 هه‌زار دینار غه‌ڕامه ده‌كرێن و ماوه‌ی 5 رۆژیش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ده‌قی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ