ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزاران زیندانی لە ئێـران ئـازاد کرد

 

دەسەڵاتدارانی ئێران ئـەمڕۆ سێ شەممە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی هەزاران زیندانیان ئازاد کرد و لە لێدوانێکی دا غولام حسێن ئیسماعیلی گوتەبێژی دادوەری ئێران گوتی بەهۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتـر لـە 85 هەزار زیندانیمان بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرد و لە نێوانیان دا زیندانی سیاسیش هــەن

ئیسماعیلی ڕوونیشی کردەوە ڕێـژەی 50 % ئەو زیندانیانەی ئازادکراون بـە هۆکاری ئەمنی بەند کراون ، شایەنی باسە لە 10 ی ئەم مانگەوە بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بایەخ دەر بە مافی مرۆڤ لە ئێران داوای لە تاران کرد بە شێوەیەکی کاتی هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکات ئەوانەی لە زیندانە پـڕ لە پـەتا و نەخۆشی بەندکراون بـۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنـا

س : سکای نیـوز

Back to top button