ئەندام پەرلەمانتارێكی عێراقی: هاوار بەفریای سلێمانی بكەوەن بۆخاتری خوا
ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە” بیلاهی سلێمانی لەبەردەم کارەسات و بە(ئیتاڵیا و چین و ئێران)بوون دایە و دەلێت”ئێمە كەرەنتینكراوین بەڵام شۆفێری تەنكەری ئێرانی لەسلێمانی دەسورێتەوە”.
ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان غاڵب محەمەد لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە”ڕۆژانە بەسەدان شوفێری تەنکەری ئێرانی لەمەرزەكانی ئێرانهوه دێنە ناوشاری سلێمانی، لەمەرزەكان بۆ ساحەی مەركەزی لەویش بۆ ساحەی جومله فرۆش، دوایش بۆ ساحەی لیتر فرۆش بەبەنزینخانەکان، هەندێکجار بەنزینخانەکانیش، كەواته زۆرترین بەریەکەوتنیان دەبێت لەگەڵ خەڵك، هەروەها دەشلێـ” ئەمە لەكاتێكدایە كە لەحاجی ئۆمەران ماوەی هەفتەیەکە ڕێگه نادرێت تەنكەرو شوفێری ئێرانی بچێت بۆ هەولێر”.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەشلێـ”هەمو ئەم بێ باكیە -لهسلێمانی- بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە شەوانە ١٠ هەزار دینار دەدەن بەساحەی مەركەزی كە خاونداریتێكەی بۆ نۆكانو بەشێكیشی بۆ بەرپرسان دهگهڕێتهوه، هەروەها دەشلێـ”ناكرێت لەپێناوی گیرفانی خۆتان ژیانی میللەتێك بخەنە مهترسیهوه، گەر باسی كەمی سوتەمەنی دەكەن، خۆ ئێوە زیاتر لەسێ رۆژە هاتوچۆتان قەدەغەكردوە ئیتر سوتەمەنی بەو رێژە زۆرە هەر پێویست نیە، خەزانەكانی سلێمانی بەشی دوو مانگیش سوتەمانیان هەیە”.
هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات”بازرگانەكان خۆیان تەلەفونیان بۆ من كردوە دەڵێن با داخرێت بۆ ئەوەی سلێمانی وەك ئێرانو ئیتالیا لێ نەیت، بەڵام ئێوەی بەرپرس لەبەر گیرفانی خۆتان بیری لەوە ناكەنهوه كە ئەم ماوەیە داخرێت یان میكانیزمێكی باشتری بۆ دانێن.”