سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرێوە برد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە بەردەوامی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوەی برد ، وردەکارییەکانی دۆخی هەمەجۆرەی هاووڵاتیان تاوتوێ کران .
لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە باس لە پلانە سەرەکییەکانی حکومەت کرا بۆ دابینکردنی خۆراک و داوودرمان و هەموو پێداویستییەکانی رۆژانەی هاووڵاتیان .
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە تەیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند وەزیرێکی دیکە تەیدا بەشدار بوون ، مەسرور بارزانی وێرای دەست خۆشی و سوپاسی هەمەلایەنی هاووڵاتیانی کوردستان دوبارە داوای خۆپاراستنی لێ کردن بۆ ڕەچاوکردنی رێنماییەکانی وەزارەی تەندروستی و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی جایرۆسی کۆرۆنا .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سوپاسی هەموو لایەن پێوەندیدارەکانی حکومەتی کرد و گوتی رۆڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایس و پیشمەرگە و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی جێگەی ریز و تەقدیرە و لە بیر ناکرێت .
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و ناوخۆ و كاروباری پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش ڕاسپێردران لبە زووتری کات ڕێکاری گونجاو بدۆزنەوە بۆ خەرجكردنی مووچە و بە تایبەتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ ، بەڵام بە مەرجی خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
سەرۆکی حکو،ەتی هەرێمی کوردستان هەروەها جەختی لەو كردەوە كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، دارایی گشتی ڕێكدەخرێتەوە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینكردنی بژێوییان و خەرجییە گشتییەكانیش كەم دەكرێنەوە، كە ئەمەش بەشێكە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هاوکات بڕیاردرا كە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێناو دابینكردنی شایستەی دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
لە کۆتا خاڵدا بڕیاردرا بەم زووانە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە نەوت و گاز بەریوە بچێت بە ئامانجی تاوتوێكردنی دەرفەتەكانی ڕێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكانی نەوت وگاز بە لەبەرچاو گرتنی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا .