پارێزگاری هەولێر : پابەند نەبوونی مارکێت و هەموو شوێنێکی فرۆشنی کاڵا بە رێنماییەکانی تەندروستی دەبێتە هۆی داخستنیان
لە چوار چێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی پێوەندیدار سەردانی بازاڕی ناوەندی سەوزەو میوە ( عەلوە ) و شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵان و چەندین کۆگا و مارکێتەکانی هەولێری کرد و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی پاک و خاوێنی ئەو شوێنانەی کرد.
هاوکات پارێزگاری هەولێرلە دوای سەردانی ئەو شوێنانە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەمەودووا بەدواداچوونی چڕ و بەردەواممان دەبێت بۆ هەموو ئەو شوێنانەی ڕاستەوخۆ پێوەندییان بە سەلامەتی هاووڵاتیانەوە هەیە ، هەرکام لەو شوێنە گشتیانە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی نەبن ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە .
هەروەها ئاماژەبەوە دەکات پێویستە لە سەرمان پێکەوە پارێزگاری لە خۆمان و وڵاتەکەمان بکەیین و هەموو شوێنێ بە ناوماڵی خۆمان بزانین و پاک و خاوێن بیپارێزین .