حکوومەت لە باجی سەر خاوەن موڵک و دوکاندارەکان خۆش دەبێت
د.کەمال وەرتی، بەێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە خۆش بوونی باجی سەر خاوەن موڵک و دوکاندارەکان دەکات .
کەماڵ وەرتی ڕایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیران بە میکانیزمێکی دیاریکراو و بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای کوردستان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە باج خۆش دەبێت چونکە بازاڕەکان بە بڕیاری حکومەت داخراون .
لە درێژەدا روونی دەکاتەوە لە کۆتایی ساڵ لە دوای بەراوردی ئەوەی چەند مانگ و چەند رۆژ شوێنی کەسابەتەکان داخرابن ، خاوەن موڵک و کڕێچیش لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت.
هاوکات ئاشکرای کرد دوکاندارەکان بێ لە باجی پیشە قەرەبوو دەکرێنەوە و خاوەن موڵک و خانوەکانیش هەر قەرەبوو دەکرێنەوە ، چونکە یاسای باج لە داهاتە ، کاتێک داهات وەستابێت حکومەت باج وەرناگرێت .