چی دەبێت ئەگەر بۆنی سێو بكەیت

بۆنكردنی میوەكان هەستێكی تایبەت لای مرۆڤ دروست دەكات ، بێئەوەی دەرمانی چارەسەری سەرئێشە بەكاربهێنیت دەتوانیت لەڕێی بۆنكردنی سێوەوە چارەسەری سەرئێشەكەت بكەیت و ئەگەر لە هەمان كاتدا سێویش بخۆیت ئەوە زۆر بەسوودە.

هەندێك لەو توێژینەوانەی لەلایەن زاناكان لە شیكاگۆوە ئەنجامدراوە تیایدا ئەوە سەلمێنراوە كە دەكرێت لەڕێی بۆنكردنی سێوی سەوزەوە چارەسەری سەر ئێشە بكرێت ،چونكە ئەم بۆنە هەستی ئارامی و خۆشحاڵی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

توێژەرەوەكان ئەم كاریگەریەی بۆنی سێوی سەوزیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كاتێك مرۆڤ توشی سەرئێشە ببێت و بۆنی سێوی سەوز بكات ئەوە ماسولكەكانی سەر و مل خاو دەبێتەوە و بەمەش هەستكردن بە ئازاری سەر كەم دەبێتەوە ، جگە لەوەش ئەو كاتەی مرۆڤ هەست بە نائارامی دەرونی بكات ئەوە بۆنكردنی سێوی سەوز هێوری و ئارامی پێ دەبەخشێت.

Back to top button