چوار سوودی پیاز كە تاكو ئێستا نەتزانیوە

بەپێی توێژینەوەكان دەكرێ سوود لەپیاز وەربگیرێت لەگشت بوارەكانی چارەسەركردنی نەخۆشیدا هاوكات بەسوودە بۆ چارەسەری وەرەمەكان، هاندەرێكی ئەركی هۆرمۆنەكان و كۆئەندامی بەرگری لەشە.

لەتوێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە پیاز ژمارەیەك سوودی گرنگی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. تا ناهێڵێت ، چەند پارچەیەك پیاز لەگەڵ سیردا تێكەڵ بكەو بیدە لەقاچت و گۆرەوی لەپێ بكەو خۆت گەرم داپۆشە بەو جۆرە تایەكەت دادەبەزێت.

2. هەوكردنی چاو ، ئەگەر گرفتی هەوكردنی چاوت هەیە دەتوانیت چەند پارچە پیازێك لەبەرچاوتدا لەت بكەیت و بەو جۆرە فرمێسكەكانت دەردەچێت و هەوكردن و نیگەرانی چاوت ناهێڵێت.

3. چارەسەری كۆكەیە ، تێكەڵ كردنی هەنگوین و ئاوی پیاز كۆكە ناهێڵێت و بەكتریا لەناودەبات.

4. چارەسەری سوتاوی ، پارچەیەك پیاز بخە نێو پارچەیەك قوماشەوەو بیدە لەشوێن بریندارییەكە ئەمەش چارەسەری سوتاوی دەكات و پەڵەی پێوە ناهێڵێت.

Back to top button