وەزارەتی تەندروستی داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات و ئاشكرای دەكات “کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا”.

دەقی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا.

سوپاس بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان.

داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەکەین.

وەزارەتی تەندروستی

Back to top button