بنیامین ناتانیاهۆ: كۆرۆنا یاریی منداڵان نییه‌ و خراپتر به‌ڕێوه‌یه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل چه‌ند بڕیار و رشوێنێكی نوێی ده‌ركرد بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی، ئه‌وه‌شی به‌بیر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی هێنایه‌وه‌ كه‌ “كۆرۆنا یاریی منداڵان نییه‌ و نابێت پشتگوێ بخرێت”.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له‌ وڵاته‌كه‌یدا تۆمار نه‌كراوه‌ و وتی: “به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌رده‌وام نابێت”.

ناتانیاهۆ دوپاتیكرده‌وه‌: “كۆرۆنا یاریی منداڵان نییه‌، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی ژیان و مردنه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كترتان خۆشده‌وێت، دوور له‌ یه‌كتر بوه‌ستن، چونكه‌ خراپتر به‌ڕێوه‌یه‌”.

تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 198 هه‌زار و 770 كه‌س له‌ جیهاندا تووشی كۆرۆنا بووه‌ و حه‌وت هه‌زار و 989ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

Back to top button