تونێلی پیرمام دەکرێتەوە
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرابوو کە کارەکانی تونێلی پیرمام لە پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ھەر بەوشێوەیە کارەکان ئەنجامدران و پڕۆژەکە لە سبەی رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٩ تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەڵام بەھۆی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لەنێوان شار‌و شارۆچکەکان کردنەوەی تونێلەکە بەشێوەیەکی فەرمی دوادەخرێت بۆ کاتی نەھێشتنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ
ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەبەر بەرژەوەندی گشتی تونێلەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا و بەتایبەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتوچۆی ئەو بەڕێزانەی لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناو لیژنەکانی پارێزگا‌و قائیمقامیەتەکانەوە رێگەیان پێدەدرێت کە ھاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە روی تەندروستی و فریاگوزاریی خێراوە سود لەو پڕۆژەیە ببینن و خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن.