كهشناسی سهرجهم هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه .. بارانبارین بهردهوام دهبێت .. سبهى پێنج شهممه …
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەورو باران دەبێت، لە كاتەكانی شەودا كاریگەری بارانبارین كەمدەبێتەوە، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 11 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا.