وەزیری ناوخۆ: لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی سنوری سلێمانی كۆدهبێتهوه
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٠، بڕیارێکی تازە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەردەکەن و پێیانوایە کە تائێستا قەدەغەی هاتوچۆ کاریگەرییەکی باشی لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەبووە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، قەدەغەکردنی ھاتوچۆی هاووڵاتیان کاریگەریی زۆر باشی ھەبووە لە ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە ”لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپارێزیی ھاووڵاتیانی کوردستان لە ڤایرۆسەکە، ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆدەبینەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزکاکانی دیکەی کوردستان دەکەین، دواتر بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی ھاووڵاتیان دەدەین“.
ئەوەشی روون کردەوە کە ئەوان جارێ هیچ قسەیەکیان لەسەر میکانیزمی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رۆژانی داهاتوو نەکردووە و باسیان لەوە نەکردووە کە چۆن ماوەکەی درێژ دەکرێتەوە، بەڵام ”بیگومان دوای کۆبوونەوەکەمان، ھەموو ڕێنماییەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە“.
ڕێبەر ئەحمەد بۆدووپاتی کردەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆی هاووڵاتیان کارێکی گرنگە و ھەنگاوێکە بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسەکە، بۆیە ”سوپاسی ھاووڵاتیان دەکەین کە پابەندی ڕێنماییەکانن و ھیوای تەندروستییەکی باش بۆ ھەموو ھاووڵاتیان دەخوازین“.