دوو ته‌قینه‌وه بازاڕێكی به‌غدایان خوێناوی كرد

خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه بازاڕێكی گه‌وره‌ی نزیك شۆریجه‌ی شاری به‌غدایان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك قوربانی لێكه‌وته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م نزیك بازاڕگه‌یه‌كی فرۆشتنی جل و به‌رگ روویدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م روویدا.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه عه‌ره‌بیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی فراوانی و قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌كه پێده‌چێ ژماره‌ی كوژراوان له‌سه‌رووی 30 كه‌سه‌وه بن و ژماره‌یه‌كی زیاترش بریندار بووبن.