به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى: بلەماوه‌ی 15 رۆژدا 1054 پشكنینی كۆرۆنا لەسلێمانی ئەنجام دراوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌بەمەبەستی ئەنجامدانی پكشنینی كۆرۆنا و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 72 كاتژمێردا لەرێكەوتی 2-3-2020 كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا كرایەوە و لە4-3 یەكەم نەخۆش لەو كلینكە بینرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەكلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا پشكنین بۆ سەرجەم هاوڵاتیان دەكرێت بەتیابەت ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ دەكرێت و لەماوەی پانزدە رۆژی رابردوودا 3207 كەس سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە و 1054 نمونە وەرگیراوە و پشكنینان بۆ كراوە.
ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ستاف و كارمەندانی كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا بەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و بێ هەستكردن بەماندوێتی رۆژانە لەكاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 12ی شەو و بەردەوام لەرۆژانی هەینی و پشووەكاندا كاردەكەن.