پۆلیسی سلێمانی: كه‌سێكی ئێرانیمان ده‌ستگیر كرد كه خۆی به تیمه پزیشكیه‌كان نه‌ناساندووه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردن و دابڕینی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ركرد كه له وڵاتێكی دیكه دێنه نێو كوردستان یان ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه. بۆ ماوه‌ی چوارده رۆژ كه‌ره‌نتیه بكات ئه‌م بڕیاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه خۆیان راده‌ستی تیمه ته‌ندروستیه‌كان نه‌كه‌ن بۆیه حكومه‌ت رێوشوێنی توندی دژ به‌وانه گرتۆته‌به‌ر.
له‌م چوارچێوه‌یه ئه‌مڕؤ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییه‌كی ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد، كه خۆی به تیمه ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناساندبوو. له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی سلێمانی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد “مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ له سنوری راپه‌ڕین بڵاوه‌یانپێكراوه، هاووڵاتییه‌كی ئێرانی-یان ده‌ستگیركرد و راده‌ستی تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان كرد، كه ئه‌و كه‌سه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه ویستویه‌تی بێته ناوشاری سلێمانییه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه “هاووڵاتییه‌كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه و ته‌مه‌نی 49 ساڵه و به‌نایاسیی له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه و له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه ویستویه‌تی بێته ناو شاری سلێمانییه‌وه، له‌یه‌كێك له بازگه‌كانی پۆلیس له راپه‌ڕین ده‌ستگیركراوه”.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات “ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك هه‌یه، كه له ئێران و وڵاتانی دیكه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خۆی به تیمه ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناساندووه، په‌یوه‌ندی به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بكات”.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان :
104 به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن
105 به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان