له‌ عێراق كه‌سێك و له‌ ئێرانیش 147 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 161 كه‌س له‌ عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون تا ئێستا 10 كه‌س به‌ هۆی ڤایرۆسه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

له‌ لایه‌كی تر به‌ پێی هه‌واڵه‌كانی میدیا فه‌رمیه‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ  147کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و به‌مه‌ش رێژه‌ی گیان له‌ ده‌ستدانی هاووڵاتیان به‌رز بووه‌وه‌ بۆ هه‌زار و 135 كه‌س.

شایه‌نی  باسه‌ لە 24 کاژێری رابردوو هەزار و 192 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و کۆی تووشبووان لە ئێران 17 هەزار و 361 تووشبووی کۆرۆنا هەن.

 

Back to top button