رووسیا: له‌ گه‌ڵای توتن سه‌رقالی دروستكردنی ڤاكسینێكی دژ به‌ كۆرۆناین

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتان سه‌رڤالی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كی پزیشكی دژ به‌و ڤایرۆسه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێك به‌ فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتان به‌ دوای چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ن، له‌ دواهه‌مینیان وڵاتی رووسیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌رقالی دروستكردنی  پێكوته‌یه‌كن دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئۆلگا کارابۆڤا، سەرۆکی بەشی زانستیی ڤایرۆسەکان لە کۆلێژی بایۆلۆژی زانکۆی مۆسکۆ رایگەیاند: له‌ ئێستادا سه‌رقالی دروستكردنی چاره‌سه‌ریه‌كن دژ به‌ ڤایرۆسی  كۆرۆنا و له‌و باریه‌وه‌ زانایانمان تەکنۆلۆژیای نوێیان داهێناوە کە دەتوانن لە رێگەیەوە و بە پشتبەستن بە ڤایرۆسی گەڵای تووتن کە هیچ زیانێكی بۆ مرۆڤەکان نییە، گەردیلەی خڕ بەرهەمبهێنن و ئەو گەردیلانەش توانای خۆلکاندن بە هەرجۆرە پرۆتینێكیان هەیە لەوانەش پرۆتینی ڤایرۆسی سارس کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرۆکی بەشی زانستیی ڤایرۆسەکان لە کۆلێژی بایۆلۆژی زانکۆی مۆسکۆ ۆاشیگه‌یاند:  هه‌وله‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌، سیستەمی بەرگریی مرۆڤەکان بەبێ بەکارهێنانی هیچ پێکهاتەیەکی دیکە بەهێزتر بکەن و کە بتوانێت بەرگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت و خودی ئەو گەردیلانەش لەدوای ئەنجامدانی کارەکەیان، لەنێو جەستەی مرۆڤدا شیدەبنەوە و لە لەش دەچنە دەرەوە.
هاوکات میخائیل گیربیشنیکۆڤ، راگری کۆلێژی بایۆلۆژی مۆسکۆ و ئەندامی ئەکادیمیای رووسیا بۆ زانستەکان رایگەیاند: دەکرێت لەماوەی سێ مانگدا نموونەیەک لە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکرێت.
Back to top button