ئاسایشی ههولێر دوو بكوژی دهستگیركرد
دوای ئهوهی كهسێك به هۆكارێكی نهزاندراو كوژراو تهرمهكهی له لای ئاسایش دۆزرایهوه له بهدوا داچوونێكی ئاسایشدا له ماوهیهكی كورت ئاسایش توانی بكوژانی ئهو كهسه دهستگیر بكات و لهو بارهیهوه راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوه.
به پێی راگهیێندراوهكهی ئاساشی ههولێر هاتووه لە رێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٠تەرمی هاووڵاتی(دەشتی فیصل محی الدین)بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان ، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م)و(و.ع.ف)دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی. تاوانباران دانیان بە تاوانەکەداناوە
ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
لە رێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٠تەرمی هاووڵاتی(دەشتی فیصل محی الدین)بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان ، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م)و(و.ع.ف)دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی. تاوانباران دانیان بە تاوانەکەداناوەو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی(٤٠٦)یاسای سزادانی عێڕاقی بەندکراون و ڕێککارە یاساییەکانیان لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر.
لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کەوا شەو نخونیمان لەپێناوی پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیانە و تاوانبارانیش هەرگیز لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت.
ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٨ /٣/٢٠٢٠