كونسولی چین له هه‌رێمی كوردستان : له 10 رۆژی داهاتوو ژیان له چین ئاسایی ده‌بێته‌وه %95 كۆمپانیاكان ده‌ستیان به كاركردن كردۆته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه شاری ووهانی چینه كه بۆیه‌كه‌م جار ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه رۆژانه به‌سه‌دان كه‌س له جیهاندا ده‌كوژێت، به‌ڵام چین نزیك بووه‌ته‌وه له كۆتایهێنان به ڤایرۆسه‌كه و به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ده‌رۆژی داهاتوو ژیان له چین ئاساسس ده‌بێته‌وه.
نی روچی کونسوڵی چین لە کوردستان له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه بووه له جیهان رایگه‌یاندووه، هەنگاوە خێراکانی چین دژی کۆرۆنا وایکرد کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە بێتە دی، “بۆیە ئێستا تەنیا %25ی تووشبووە نوێیەکان خەڵکی نێو چینن. پێشبینیش ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو ژیان له چین ئاسایی ببێته‌وه.
نی روچی رایدەگەیێنێت: ئێستا رێژەی %95ی کۆمپانیا گەورەکانی چین گەڕاونەتەوە سەر کاری ئاسایی خۆیان ، لەڕووی ئابووریشەوە چین هەڵدەستێتەوە.
کونسوڵی گشتی چین دەڵێت کە کۆرۆنا لە ووهان بڵاوبووەوە، کۆمسیۆنی تەندروستی چین 42 هەزار پزیشك و پەرستاری راهێندراوی گەیاندە ووهان، بەمەش بە خێراییەکی پێوانەیی توانی دۆخەکە کۆنترۆڵبکات.