لە سلێمانی حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌واڵی تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا کە منداڵێکی کچەو تەمەنی 5 ساڵانە . دانیشتوی ناحیە تەکیەیە.