لە ژێر چاوەدێرییەکی چڕدا سەدان تۆن رۆژانە خواردن دەهێندرێتە هەرێمی کوردستانەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-58.jpg)
سنووری نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەکردنی خۆراک بە شێوەی ڕابردوو کراوەیەو، رۆژانە بە سەدان تۆن خواردنی هەمە جۆرە دێتە کوردستانەوە .
لەمبارەوە سەنگەر رەحمان بهرپرسی بنكهی وهرگرتنی نموونهی خۆراك له سنووری حاجی ئۆمهران بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، وێرای بەردەوامی هاوردەکردن بە شێوەی ڕابردوو ، جیاوازی لەوەدایە ، تیمەکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە لە بەرچاو گرتنی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا زۆر بە چڕی پشکنین و چاودێری کاڵاکان دەکەن ، پاشان کاڵا دێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە .
بهرپرسی بنكهی وهرگرتنی نموونهی خۆراك هەروەها دەڵێت هەموو جۆرە خواردنەکان لە سەوزەو میوە، تا هەموو کالاکانی تر پشکنینی فیزیایی و کیمیاویان بۆ دەکرێت ، تا لەو تاقیگەیە دەرباز نەبن ، ناتواندرێت بێتە ناو هەرێمەوە .