پەیامێک لە وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بۆ هاووڵاتیان
لە یەكەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ، لە پەیامێکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە ، چوونکە باشترین چارەسەر و دەرباز بوون لە پەتای کۆرۆنا خۆ دوور گرتنە لە شوێنە گشتییەکان .
جەعفەر سادق عەلاوی لەو پەیامەدا روو لە هاووڵاتیان ، باس لە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەکات و دەڵێت ئەوە ڕێکارێکە هەموو جیهان لە ئیستادا ڕەچاوی دەکات و پسپۆڕانی بواری تەندروستی جیهانیش وەک باشترین پلان ناویان بردووە .
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پێویستە هاووڵاتیان رێنماییە تەندروستییەکان وەک خۆی جێ بەجێ بکەن و لە ماڵەوەش بمێننەوە ، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەواڵەکانی تایبەت بەم دۆخە ڕاشکاوانە لە میداکانەوە بڵاو دەکرێتەوە .