وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەی ژمارە 20 ی خۆی بڵاو کردەوە

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی ژمارە 20 دا روونکرنەوە لە سەر دوو بڕیار دەدات
باسی ڕێکارەکانی هاتووچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەکات و هاوکات باس لە پێدانی ئەو دەسەڵاتانە دەکات دراوەتە پارێزگارەکان بۆ زووتر ڕایی کردنی فەرمانەکان
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:
یه‌كه‌م: راگرتنی هاووچۆ له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان له كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 18-19/3/2020
تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 23-24/3/2020.
دووه‌م: پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی چۆنێتی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ماوه‌یه‌دا به مه‌رجێك كار نه‌كاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه.