بەریتانیا و ئیتاڵیا كۆرۆنا شڵەژاندوونی

 

لە ڕۆژێكدا  ٤٧٥ كەس لە ئیتاڵیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و مردوون و ئەوەش بەرزترین ڕێژەی توشبونی ڤایرۆسەكەیە لە سەرەتای سەرھەڵدانیەوە.

 

لە لایەكی دیكەوە بەریتانیا دوای بێ ئومێدبوون لە كۆنتڕۆڵ كردنی ڤایرۆسەكە لە ھەفتەی داھاتوو خوێندن لە تەواوی وڵات ڕادەگرێت گەرچی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ھەنگاوەكەی بە درەنگ وەخت ناوبرد.

 

لە ئێستا ئەوروپا بۆتە مۆڵگەی ڤایرۆسەكە و چاوەڕێی كارەساتی مرۆیی گەورەی لێدەكرێت

Back to top button