کەرکوک : ئەنجامی چوار گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نێگەتیڤ دەرچوو

دكتۆر سه‌باح ئه‌مین ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە دوای پشکنین بۆ چەند گومان لێکراوێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کەرەنتینە دا بوون بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچوو، هەر بۆیەش نەخۆشخانەیان جێهێشتوو چوونەوە ماڵەکانیان   .

 

هەروەها گوتیشی لە ئیستادا 2 کەس لە کەرەنتینە ماون و لە گەڵ 17 کەسەکە پێشوو کە ئەوانیش هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان پێوە دیار نییە .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت 1 کەسی تووشبوو کە پێشتر پشکنینی بۆ کرابوو ، ئەویش ئێستا نیشانەکانی روو لە تەواو بوونەو و بەیانی پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت و ئەگەری زۆرە ئەویش نەخۆشخانە بەجێ بێڵێت

Back to top button