چەند گروپێکی شیعە دژی عدنان زروفین بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق
پێنج گرووپی شیعەی عێراقی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ، دژی ئەوەن عەدنان زروفی بکرێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئەو 5 گرووپەئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد باوەڕیان وایە بەرهەم ساڵح بە دەستنیشانکردنی زروفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ، پێشێلی دەستووری بنەڕەتی عێراقی کردووە .
ئەوان باوەڕیان وایە بەرهەم ساڵح بە پێچەوانەی ئەو یاسایە جوڵاوەتەوە کە پێویستە لە کاتی وا دا کەسێک دیاری بکرێت کە سەر بە فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمان بێت .
ئەو پێنج گرووپە بریتین لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا(گرووپی نووری مالی ) ، هاوپەیمانی فەتح ( هادی عامری ) ، حزبی عەقدئەلوەتەنی و حزبی نەهجولوەتەنی .
بەڵام تا ئێستا گرووپی سائیرون سەر بە موقیەدا سەدر ڕای خۆیان لەم بارەوە دەرنەبڕیوە .