فوئاد حسین و عەدنان زروفی کۆبوونەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسیگەی راگەیاندنی فوئاد حسێن ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق باس لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان عەنان زروفی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن دەکات .
وەک لەو ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەم کۆبوونەوەدا هەردووک لا تاوتوێی کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کردووە و دۆخی گشتی سیاسی عێراق تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کردووە .
هەر بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە ، زورفی باسی لە ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و چۆنێتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاستەنگەکانی كردووه..
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا فوئاد حوسێن به‌ڵێنیداوە دید و بۆچوونه‌كانی زروفی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌رانی حیزبه كوردستانییه‌كان بگەیەنێت .