كادیرێكی یه‌كێتی له‌ گوڵاڵه‌ تیرۆركرا

خواكوڕك

كادیرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحه‌یه‌ی گوڵاڵه‌ تیرۆر ده‌كرێت و ئاسایشی ناوه‌چه‌كه‌ش ده‌ڵێت په‌ڕاوی لێكۆڵێنه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29/12/2016 كادیرێكی یه‌كێتی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له‌ گوندی ئیسلاحی سه‌ر به‌ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ تیرۆرده‌كرێت، كه‌پێشتر چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ژماره‌ مۆبایلی نه‌ناسراوه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو بنكه‌ی ئاسایشی كۆكه‌س، پێده‌چێ ئه‌و كه‌سه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ تیرۆركرابێت، به‌ڵام تائێستا به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واویان له‌به‌رده‌ست نیه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌یه‌ری بنكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کادیری یەکێتی بووه‌.

Back to top button