هاتووچۆی نێوان کەنەدا و ئەمریکا ڕاگیرا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بە پێی ڕێکەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا ، بە شێوەی کاتی و لە چوارچێوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورەکانی نێوانمان دادەخەیین .
دوای بڕیارەکە ترەمپ لە تویتێکدا ئاشکرای کرد ئەو بڕیارە بەشی بازرگانی و تیجاری ناگرێتەوە ، چونکە 75 ٪ هەناردەکانی کەنەدا پشت بە ئەمریکا دەبەستێت .
هاوکات سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ ڕایگەیاند حکومەتەکەی 27 ملیار دۆلاری کەنەدی کە دەکاتە 18 ملیارو 600 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی، دابین دەکات بۆ هاوکاری کردنی ئەو خێزان و کارداریانەی کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گرفتی داراییان بۆ دروست بووە.