ڕاگەیاندراوی ژمارە 22 ی وزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی حکو،ەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 22 ی خۆیدا ئاماری نوێی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وچاک بۆوەکان ئاشکرا دەکات .
2- لە ڕاگەیاندرواوکە دەنووسێت ، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (152) پشکنین ئەنجامدرا کە (51) لە شاری هەولێر و (61) لە شاری سلێمانی و (40) شاری دهۆك، دەرەنجام (1) تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە منداڵێکی تەمەن 5 ساڵە کە بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێیە کە راگەیەندرا.
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (22)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (4420) هاووڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1743) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2677) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (62) هاووڵاتی.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (152) پشکنین ئەنجامدرا کە (51) لە شاری هەولێر و (61) لە شاری سلێمانی و (40) شاری دهۆك، دەرەنجام (1) تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە منداڵێکی تەمەن 5 ساڵە کە بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێیە کە راگەیەندرا.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (39) تووشبووە، لەناویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاووڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
18ی ئازاری