ماست هەوكردنەكانی لەش كەمدەكاتەوە
یەكێك لەو كێشە تەندروستیانەی توشی كەسانێكی زۆر دەبێت، زیادبونی ڕێژەی هەوكردنی ئەندامە جیاوازەكانی لەشە، ئەو هەوكردنەش هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی دیكە، بەڵام بە خواردنی ماست دەتوانرێت ڕێژەی هەوكردن كەمبكرێتەوە.
چەند پسپۆڕێكی زانكۆی وسكۆنسنی ئەمریكا توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر هەوكردنەكانی لەش ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە گەر لەماوەی نۆ هەفتەدا ڕۆژانە بڕێك ماستی كەم چەوری بخورێت، ئەوا هەوكردن بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە بەكتریاكانی ماست كاتێك دەچنە كۆئەندامی هەرسەوە، ڕێژەی هەوكردن كەمدەكەنەوە، هەروەها دەبنە هۆی بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش دژی چەند نەخۆشییەك.