له‌به‌ر 3 هۆكار پێویسته هه‌موو ڕۆژێك هێلكه له ژه‌مه‌كانتدا هه‌بێت
سالی كوزمتشاك وه‌ك پسپۆڕێكی بواری خۆراك له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك پێویسته هێلكه بۆ ژه‌مه خۆراكانتان زیاد بكه‌نه‌وه چونكه.
1- باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه بۆ له‌ش و له‌ناو یه‌ك هێلكه‌دا 6 گرام پرۆتین هه‌یه و خواردنی زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه وه‌ك خواردنی پارچه‌یه‌ك گۆشت وایه.
2- بۆ ته‌واوی ڕۆژ ووزه‌ت پێ ده‌به‌خشێت جگه له‌وه‌ش یارمه‌تی سوتاندنی شه‌كری زیادده‌ی ناو له‌ش ده‌دات ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر به‌سووده كه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه كێشیان داببه‌زێنن.
3-له‌ناو هێلكه‌دا پێكهاته‌ی لۆتین هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ چاو زۆر به‌سووده به تایبه‌ت چاو له زیانه‌كانی تیشكی شین ده‌پارێزێت كه له شاشه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت.