به‌وێنه .. دوو یاریزانی كورد له خولی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به خولی سویدی ده‌كه‌ن
یانه‌ی داڵكوردی سویدی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاڕون ئه‌حمه‌دی ناوه‌راستكاری یانه‌ی دهۆك و فه‌رحان شكوری هێرشبه‌ری یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئوردنی به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵ و به مووچه‌ی مانگانه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن كه هه‌ردووكیان كوردن.
هاڕون ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی دهۆك، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاندووه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له لایه‌ن یانه‌ی داڵكورد په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه و له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاڕون زیاتر گوتی: له ئێستادا ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین دۆخی وڵاتان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی بێت و خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ئه‌وكات راسته‌وخۆ هاوشانی فه‌رحان شكور بۆ پشكنینی پزیشكی گه‌شتی سوید ده‌كه‌ین و پاشان واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی داڵكورد ده‌كه‌ین.
پرۆفایلی هه‌ردوو یاریزانه‌كه:
هاڕون ئه‌حمه‌د له یانه‌ی ئاكرێ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان یاری بۆ یانه‌كانی هه‌ڵۆ و برایه‌تی كردووه، ساڵانێكه له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌كات.
فه‌رحان شكوری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر، نه‌فتی وه‌سه‌ت و نه‌جه‌ف كردووه، دوایینجاریش یاریزانی یانه‌ی فهیسڵهی ئوردنی بووه.
فه‌رحان شكور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌شداریی له مۆندیالی لاوان كردووه و 5 گۆڵی تۆمار كردووه.