بۆ یەكەمینجار هیچ حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە چین تۆمار نەکرا

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە،بۆ یەکەمجار لە دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە ناوخۆی چین تۆمارنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنیا چەند حاڵەتێکی کەم تۆمارکراون،ئەوانیش ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی چین گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە.

ئەو لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوویشدا لە شاری وهان، رۆژانە تەنیا یەک حاڵەتی نوێ تۆمارکرا و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆری ئەو تیمە پزیشکیانەی هێنرابونە شارەکە شارەکەیان جێهشێت و گەڕانەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای چین لە ئێستادا وڵاتانی ئیتاڵیا و ئێران رێژەیەکی زۆری کۆرۆنایان تێدا بڵاوبوەتەوە.

Back to top button