به‌وێنه.. له ئاكرێ گەنجێكی 35 ساڵان ئاگری له جه‌سته خۆی به‌ردا
كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو له قه‌زاى ئاكرێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
فراس یاسین گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ئاكرێ ڕاگه‌یاند: نزیكی كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به ناوی (ئ،م) له گه‌ڕه‌كی گوڵانی قه‌زای ئاكرێ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتاویه‌كه‌شیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه له ناو هێزی له‌شكریدا كاری ده‌كرد و تا ئێستاش هۆكاری خۆشووتاندنه‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.