ئه‌و 18 یاریزانه‌ی بۆندیان بۆهاتووه له لایه‌ن خولی ناوخۆی چینیه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مساڵ یانه چینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روویان له‌یاریزانانی ئه‌وروپی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی بۆنده خه‌یاڵیه‌كانیانه‌وه به‌شێك له‌یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان بگوازنه‌وه نێو یانه‌كانی خولی چینی.
له ئێستادا هه‌ریه‌كه له یاریزانان كارلۆس تێڤێزی ئه‌رژه‌نتینی له یانه‌ی شه‌نگهای شینوای چینی له‌رێگه‌ی بۆندێك به‌بڕی 84 ملیۆن یۆڕۆ و ئۆسكاری به‌رازیلی به‌بڕی 60 ملیۆن یۆڕۆ له خولی چینی یاری ده‌كه‌ن.
تا ئێستا گران به‌هاترین بۆند له‌خولی چینی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگاڵی هاتووه كه بڕه‌كه‌ی (315.5) ملیۆن یۆڕۆیه، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنی له‌لایه‌ن جۆرجی مۆندێسی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌ویاریزانه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له یاریزانان پێپی و مارسیلۆ له ریال مه‌درید و جولیان دراكسله‌ر له یانه‌ی فۆڵفسبۆرگ و پیكی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و 4 یاریزانی دیكه‌ی له خولی ئیتاڵی له‌لایه‌ن یانه‌كانی چینیه‌وه بۆندی گران به‌هایان پێشكه‌ش كراوه،هه‌روه‌ها نه‌یماڕ و هاڵك و ئیبراهیم موڤیچ و میسی به‌هه‌مان شێوه بۆندیان بۆهاتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی یاریزانه‌كان ئه‌و بۆندانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.