ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی قائمی راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه‌

هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی قائمیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار، راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه‌.

ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش بنكه‌ی سه‌ربازیی قائمیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق به‌كارده‌هێنا.

له‌ رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنه‌وەكه‌دا به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق ئاماده‌بوون.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازیی قائم، ره‌وانه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كرێن.

کشانەوەی ئەمریکا لەو سێ سەربازگەیە دوای زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە، کە دوایین هێرش، هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا بوو.

 

 

Back to top button