وەزیری دارایی: دڵنیایی ده‌داته‌ فەرمانبەران دەستکاریکردنی مووچە تەنیا قسەیە

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لەبارەی دەنگۆی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، ”تەنیا قسەیە“ و هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە نەدراوە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە بەیەكڕیزی ڕووبەڕووی پەتای كۆرۆنا ببینەوە و خۆپاراستنیش باشترین ڕێیە بۆ ئەوەی سنوور بۆ كاریگەریی ڤایرۆسەكە دابنرێت.

لەبارەی كەمكردنەوەی مووچە و گۆڕانكاری تێیدا ئاشكرای كرد، ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن هەمووی قسەن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی تاوتوێكردنی هەموو ئەگەرەكانە و هەر بڕیارێك دەركرا بە شەفافی هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە.

باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم كوردستان ئێستە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی لەو پەتایە بپارێزێت.

 

Back to top button